ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: ٣٠٠ هەزار خێمە بۆ غەززە پێویستن
ئەمجەد ئەلشەوا، سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی غەززە ڕایگەیاند، دانیشتوانی کەرتی غەززە پێویستیان بە ٣٠٠ هەزار خێمە و جلوبەرگی زستانە هەیە.
ئەمجەد ئەلشەوا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە هێشتا بەدەست دەرئەنجامە نەرێنییەکانی کۆمەڵکوژی و نەبوونی هاوکارییەوە دەناڵێنن.
ئەلشەوا بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ پێشکەوتنێکیان نەبینیوە لە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە باسی لەوە کرد پێویستیان بە ٣٠٠ هەزار خێمە و جلوبەرگی زستانە هەیە.
هەروەها ئیسماعیل سەوابیتە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە سەرنجی بۆ ئەو کارەساتە ڕاکێشا کە ئەگەری هەیە لە غیابی چادر و غازی چێشت لێنان ڕووبدات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان.
سەوابیتە باسی لەوەش کرد کە ڕێگریکردن لە یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، ئازاری یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی کەرتی غەززەی زیاتر کردووە، کە لە ناوچەی کراوە یان لە چادرە کۆنە نەگونجاوەکاندا دەژین کە پارێزگاری لە باران و سەرما ناکەن.
سەوابیتە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی خێمە و سووتەمەنی و غازی چێشتلێنان پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە رژێمی داگیرکەر سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ لە دژی دانیشتوانی کەرتی غەززە پەیڕەو دەکات و درێژەدان بە تاکتیکەکانی برسێتی و ئاوارەبوون کە لە سەرەتای جینۆسایدەوە بەکاریدەهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاند، "تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە لەکاتێکدا پێویست بوو ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە."
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.